بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە بی بی سی، مەجید تاهیری، پزیشکی ئێرانی کە بە پاگەندەی پێشێل کردنی گەمارۆکانی سەر ئێران تۆمەتبار کرابوو و ١٦ مانگ لە زیندان بوو، ئازاد کرا.
موحەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە ئازاد بوونی دکتۆر مەجید تاهیری لێکۆڵەری ئێرانیی زیندانی لە ئەمریکای پشت ڕاست کردەوە.
ناوبراو لە تویتێکدا نووسی کە ئەو ڕەوتە دەتوانێت بۆ هەموو زیندانییەکان ڕوو بدات.
سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ڕاگەیاندنی هەواڵی ئازادی مایکل ڕی وایت هاووڵاتی ئەمریکی، کە بە تاوانی ئەمنیەتی و هەروەها سکاڵای کەسانی تایبەت زیندانی کرابوو، وتی: بە ڕەزایەتی سکاڵاکەران، ناوبراو کەوتە بەر بەخشینی ئیسلامییەوە و بە لەبەرچاو گرتنی مافی مرۆڤ، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردان بە فەرمانی دادوەر ئازاد کرا و لە ئێران چووە دەرەوە.
دۆماڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکاش لە تویتێکدا، ئازاد بوونی مایکل وایت، هاووڵاتی ئەمریکا کە لە ئێران زیندانی بوو، پشت ڕاست کردەوە.
وایت کە ئەندامی هێزی دەریایی ئەمریکا بوو بە هۆکاری ئەنجامی تاوان لە ئێران زیندانی بوو.